خه‌ندان-
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، گۆڕانكاری زۆر له جیهاندا روده‌ده‌ن و ده‌بێت بۆ گۆڕانكاریه‌كانی جیهان ئاماده‌بین، دەشڵێت، "سیستمی كۆنی لیبڕاڵ كه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانه كه هیچكات تێرنابن ئیتر وه‌لانراوه و به یه‌ك قسه ده‌توانین بڵێین، كه پڕۆژه‌ی به ئه‌مریكاییكردنی جیهان شكستیهێناوه، گه‌لی ئێران شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه له رێگه‌ی میلله‌تانی خۆی زیاترین رۆشنگه‌ری بۆ لادانی ماسك له‌ڕوی رۆژئاوا ئه‌نجامداوە".
ئیبراهیم ره‌ئیسی له‌میانی وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی كه گه‌ره‌نتی ئاینده‌یه‌كی رۆشن بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ده‌كات به‌رچاوگرتن و گرنگیدانه به به‌ها باڵاكان كه ده‌توانێت مرۆڤ به‌ره‌و پێش به‌رێت، چی شتێك له‌وه باشتره كه قسه‌ی خودای گه‌وره ده‌توانێت مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و پێشببات، ئاماده‌بوان قورئان وته‌ی خوداوه‌ند و كتێبێكه كه مرۆڤ به‌ره‌و ئاقڵمه‌ندی و یه‌كسانی و بڕواییهێنان به حه‌ق ده‌بات، سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی له قورئاندا بریتین له عه‌داله‌ت، یه‌كسانی و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تییه كه ده‌بێته هۆی دابینكردنی دڵخۆشی مرۆڤایه‌تیی".
قورئان ده‌ڵێت ئه‌ی ئینسان زوڵم و دوبه‌ره‌كی قبوڵ مه‌كه، به‌م رێنماییه ده‌توانین جیهانێكی گه‌وره دروستبكه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "قورئان ده‌ڵێت ئه‌ی ئینسان زوڵم و دوبه‌ره‌كی قبوڵ مه‌كه، به‌م رێنماییه ده‌توانین جیهانێكی گه‌وره دروستبكه‌ین، قورئان باس له یه‌كگرتویی مرۆڤ ده‌كات كه هه‌مو ئه‌و نیشته‌جێیانه‌ی سه‌ر زه‌وی خوشك و برای یه‌كترن و له یه‌ك دایك و باوك له دایكبون، قورئان پارێزگاری له سنوری خێزان ده‌كات و قورئان بێڕێزكردن به ئیبراهیم و مو‌سا قه‌ده‌غه ده‌كات و رێزگرتن له ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا وه‌كو رێزگرتن له هه‌بونی پێغه‌مبه‌ری خودا محه‌مه‌د (د.خ) وه‌سف ده‌كات".
له په‌نای شه‌ڕ له دژی ئیسلام ده‌بینین كه شه‌ڕ له دژی خێزانیش ده‌كرێت
ئیبراهیم ره‌ئیسی باسی له‌وه‌شكرد، "له په‌نای شه‌ڕ له دژی ئیسلام ده‌بینین كه شه‌ڕ له دژی خێزانیش ده‌كرێت، خێزان سه‌ره‌كیترین و مێژویترین و سروشتیترین یه‌كینه‌ی مرۆڤایه‌تییه كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، ئێستا تاوان له‌دژی مرۆڤایه‌تی ته‌نها داگیركردنی وڵاته‌كان و كوشتنی بێتاوانه‌كان و به‌كارهێنانی گه‌لان نیه، پاراستنی خێزان و پێكهێنانی ژیانی هاوژینی كه به‌یه‌كگه‌یشتنی ژن و پیاوه راستییه‌كی جیهانییه و پێویسته ببێته له بنه‌ما جیهانییه‌كان، ئه‌و شتانه‌ی دیكه كه دروستكراون ته‌نها بۆ له‌ناوبردنی خێزان و دایك و باوكن ده‌توانرێت به هۆكاری نه‌هێشتنی مرۆڤایه‌تی ناوببرێت، ئێمه پێویستیمان به بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌یه كه پابه‌ندی پاراستنی خێزان بێت".
داوا له هه‌مو سه‌ركرده جیهان و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌م كه پێگه‌ی خۆیان بۆ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی خێزان به‌كاربهێنن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "داوا له هه‌مو سه‌ركرده جیهان و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان ده‌كه‌م كه پێگه‌ی خۆیان بۆ پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی خێزان به‌كاربهێنن، ئێمه چاوه‌ڕانیمان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هه‌یه كه رێزگرتن له پێگه‌ی خێزان وه‌كو یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین بنه‌ماكانی كاركردنی خۆی دابنێت، ئێمه ئێستا له قۆناغێكی گرنگی مێژویداین و له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریدان و سیستمێكی نوێ دروستده‌كرێت كه ناتوانین لێی بگه‌ڕێینه دواوه".
سیستمی كۆنی لیبڕاڵ كه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانه كه هیچكات تێرنابن ئیتر وه‌لانراوه
ئیبراهیم ره‌ئیسی وتیشی، "سیستمی كۆنی لیبڕاڵ كه ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌دارانه كه هیچكات تێرنابن ئیتر وه‌لانراوه و به یه‌ك قسه ده‌توانین بڵێین، كه پڕۆژه‌ی به ئه‌مریكاییكردنی جیهان شكستیهێناوه، گه‌لی ئێران شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه له رێگه‌ی میلله‌تانی خۆی زیاترین رۆشنگه‌ری بۆ لادانی ماسك له‌ڕوی رۆژئاوا ئه‌نجامداوە و له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئاسیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینیوه كه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سه‌ركه‌وتو نه‌بن، ئێستا گه‌لانی جیهان له هه‌مو كات زیاتر هۆشیارن".