خه‌ندان-
وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایگه‌یاند، کارەکانی ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا ئەگەری مەترسییەکان لە ئەوروپا زیاتر دەکات، داواش ده‌كات هێزه‌كانی له ئۆكرانیا بكشێنێته‌وه چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مواندایه.
جەیمس کلیڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌باره‌ی به‌رده‌وامی هێرشی روسیا له ئۆكرانیا، رایگه‌یاند، "روسیا هاوڕێکانی لەدەست دەدات لەسەر شانۆی جیهان، کشانەوەی روسیا لە ئۆکرانیا لە بەرژەوەندی هەموواندایە".
ئۆکرانیا شایەنی پشتیوانییە و شەڕ دەکات بۆ بەرگریکردن لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆکرانیا شایەنی پشتیوانییە و شەڕ دەکات بۆ بەرگریکردن لە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، هاوكات بێزاریی و نیگه‌رانی خۆی لە هاوکارییەکانی نێوان روسیا و ئێران دەربڕی و وتی، "ئەگەر ئێران رەفتاری خۆی بگۆڕێت، هەنگاو بەرەو هەڵگرتنی سزاکان دەنێین".
سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامن، چونكه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌یه
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا باسی له‌وه‌شكرد، "سزاكانی سه‌ر ئێران به‌رده‌وامن، چونكه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه‌یه و ئه‌و سزایانه وه‌ڵامێكن بۆ كاره دوژمنكاریه‌كانی تاران".
پێشوازی لە دانوستانە بەردەوامەکانی ڕیاز بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە یەمەن ده‌كه‌ین
په‌یوه‌ست به دانوستانی نێوان حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و سعودیه، جەیمس کلیڤەرلی وتی، "پێشوازی لە دانوستانە بەردەوامەکانی ڕیاز بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە یەمەن ده‌كه‌ین، بە هاوبەشی درێژخایەن لەگەڵ سعودیە لە چەندین بواردا كارمان كردوه"، جەختیشی لەوە کردەوە، کە سعودیە وەک هاوبەشێکی ناوچەیی گرنگ بۆ بریتانیا دەمێنێتەوە.