خه‌ندان-
دوای پێنج رۆژ، تەرمی مامۆستا ئارام لەنزیک گۆپتەپە دۆزرایەوە، كه رۆژی 15ی ئه‌م مانگه لەئاوی زێی بچوک خنکا.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ئه‌مشه‌و تەرمی مامۆستا ئارام محه‌مه‌د خه‌ڵكی پێنجوێن كه رۆژی هه‌ینی رابردو له ئاوی زێی بچوک خنکا لەنزیک گۆپتەپە دۆزرایەوە.
ساڵانه سه‌دان كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خنكان له ئاودا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن
ساڵانه سه‌دان كه‌س له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی خنكان له ئاودا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن، كه یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردن له جیهاندا.
ساڵانە نزیکەی 236 هەزار کەس بەهۆی خنکانەوە ژیانی خۆیان لەدەستدەدەن
ڕۆژی جیهانی خۆپاراستن لە خنکان ساڵانە لە 25ی تەمموزی هه‌مو ساڵێك بە ئامانجی زیادکردنی هۆشیاری سەبارەت بە دەرئەنجامە وێرانکەر و بەردەوامەکانی خنکان لەسەر خێزان و کۆمەڵگاکان چالاکی ئەنجامدەدرێت، کە بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، ساڵانە نزیکەی 236 هەزار کەس بەهۆی خنکانەوە ژیانی خۆیان لەدەستدەدەن.