خه‌ندان-
رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەستپێشخەریی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکرانیا لە ڕێگەی دەریای ڕەشەوە ڕێگری لە "قەیرانی برسێتی" جیهانی کرد، بەڵام هۆشداریی دا لە قەیرانێکی نوێ لە ئەنجامی جێبەجێنەکردنی دەستپێشخەرییەکە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لە وتارێکیدا لەبەردەم کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگه‌یاند، جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی دانەوێڵە جیهانی به‌ره‌و قەیرانێکی نوێ بردوه.
جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی سوریا ده‌كه‌مه‌وه
په‌یوه‌ست به دۆسیه‌ی سوریا، ئه‌ردۆگان وتی، "جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌مه‌وه له رێگه‌ی چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمەلایەنە، کە لە ئاست چاوەڕوانییەکانی گەلی سوریادا بێت".
تورکیا چوار ملیۆن سوری بەجێناهێڵێت، کە لە دۆخێکی سەختدا لە ناوچەکانی باکوری وڵاتەکەیاندا بژین
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا "چوار ملیۆن سوری بەجێناهێڵێت، کە لە دۆخێکی سەختدا لە ناوچەکانی باکوری وڵاتەکەیاندا بژین و بەتەنها ڕوبەڕوی چارەنوسیان ببنەوە".
سەرۆک کۆماری تورکیا هەروەها پێیوایە وڵاتەکەی "تاکە وڵاتێکە کە هەڵوێستی پرەنسیپی سەبارەت بە یەکپارچەیی خاک و سەروەری سوریا دەگرێتەبەر".