سودانى: گەشەیەکی رون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا

08:59 - 19/09/2023

1308جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، گەشەیەکی ڕون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچون لە پلانی کار کە هەردولا لەسەری ڕێککەوتون لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، محەمەد شەیاع سودانى له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی لە کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ  ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا كۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند، "گەشەیەکی ڕون هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیا، لەگەڵ بەرەوپێشچون لە پلانی کار کە هەردولا لەسەری ڕێککەوتون لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەرلین لە سەرەتای ئەمساڵدا، لەوانە جێبەجێکردنی ئەو گرێبەستانە کە لەگەڵ کۆمپانیا سیمینز بۆ وزە واژۆکراون، هەروەها خواستی عێراق دەربڕی لە پەرەپێدانی هاریکاری لە بواری وزەی پاک و نوێبوەوە".

 خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە کۆنفرانسی بەغدا
سودانی  ئاماژەی بەو سەردانە کرد، کە شاندە عێراقییەکان بۆ ئەڵمانیا ئەنجامیان داوە، لەنێویاندا شاندێک بە سەرۆکایەتی وەزیری تەندروستی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری لە کەرتی تەندروستیدا بەتایبەتی لە بواری کاراکردنی نەخۆشخانەکان، و خواستی عێراقی دەربڕی بۆ بەشداریکردنی ڕاوێژکاری ئەڵمانی لە کۆنفرانسی بەغدا کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کار کە لەسەری ڕێککەوتون
لە لای خویەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا جەختی لە پەرۆشی حکومەتەکەی کردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانانەی کار کە لەسەری ڕێککەوتون، لەگەڵ بەدواداچون بۆ کارەکانی کۆمپانیا ئەڵمانییەکان لە عێراق و فراوانکردنی و تەواوکردنی گرێبەستەکان لەکاتی خۆیدا، ئەمەش ئاماژەی بە ئامادەیی ئەڵمانیا کرد بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ عێراق لە بواری وزە و وەبەرهێنانی گازدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هانه‌، شۆڵتز ستایشی سیاسەتەکانی سودانی کرد کە پێشکەوتنێکی بەرچاو و سەقامگیرییەکی ڕونیان لە وڵاتەکەدا بەدەستهێناوە، ئاماژەی بە سەردانە نزیکەکەی وەزیری ئابوری ئەڵمانیا کرد بۆ عێراق، هەروەها خواستی خۆی دەربڕی بۆ سەردانی کردنی عێراق.

نیشانەکردن

عێراق ئەڵمانیا