باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق په‌یامێكی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت بڵاوكرده‌وه‌

08:29 - 19/09/2023

10541جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئالینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگه‌یاند، سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەن، ده‌شڵێت، "پشتگیری خۆمان بۆ رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپات دەکەینەوە، ئەم دو شتە بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق زۆر گرنگن".

 پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپاتدەکەینەوە 

ئالینا رۆمانۆسکی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) بڵاویكرده‌وه‌، "سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی دەکەین، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و یەکپارچەیی خاکی عێراق دوپاتدەکەینەوە و هەردوکیان بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عێراق پێویستن".

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە".

ئێوارەی دوێنێ دوشەممە فڕۆکەخانەی عەربەت لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی دژە دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شەهیدبون و سیانیش برینداربون.

نیشانەکردن

ئەمریکا سلێمانی