خهندان-
بەرپرسێکی ئهمریكی رایگهیاند، ئەو پێنج هاوڵاتییە ئەمریکاییەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئازادکران گەیشتونەتەوە ئەمریکا.
بەرپرسێکی ئهمریكی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات له لێدوانێكدا به فرانس پرێس-ی راگهیاندوه، "پێنج کەسەکە گەیشتونەتە بنکەیەکی سەربازیی لە ناوچەی واشنتن".
پێنج کەسەکە کە یەکێکییان بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ئێران زیندانی کرابو
پێنج کەسەکە کە یەکێکییان بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە ئێران زیندانی کرابو، لە وڵاتی قەتەڕەوە بە گەشتێک گەیشتونەتە ئەمریکا، لە ناوچەی واشنتنیش پشکنینی تەندروستییان بۆ دەکرێت.
لە فڕۆکەیەکدان لەگەڵ ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکاییانەدا کە هەوڵییاندا بۆ ئازادکردنیی ئهو هاوڵاتیانهی له ئێران دهستگیركرابون
جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" (پێشتر تویتهر) رایگهیاند، لە فڕۆکەیەکدان لەگەڵ ئەو دیبلۆماتکارە ئەمریکاییانەدا کە هەوڵییاندا بۆ ئازادکردنیی ئهو هاوڵاتیانهی له ئێران دهستگیركرابون.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ههروهها نوسیویهتی، "بەخێربێنەوە بۆ ماڵەوە".
مانگی رابردو هەریەکە لە ئێران و ئەمریکا رایانگەیاند، رێککەوتون لەسەر رادەستکردنەوەی چەند دیلێک و گەڕاندنەوەی بڕی شەش ملیار دۆلاری سڕکراوی ئێران لە کۆریای باشور و ئەو پڕۆسانەش بە نێوەندگیری قەتەر بەڕێوەدەچێت.