خه‌ندان-
سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا رایگه‌یاند، ده‌بێت كار بۆ به‌رپاكردنی ئاشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی داهاتویه‌كی زۆر باشمان هه‌بێت، ده‌زانن كه پێكه‌وه توانیمان كۆتایی به زۆر شه‌ڕ بهێنین"، دەشڵێت، "ئه‌مریكا ئاماده‌یه یارمه‌تی هه‌مو جیهان بدات چونكه ئێمه ده‌زانین كه داهاتوی هه‌مومان پێكه‌وه گرێدراوه و داهاتوی هه‌مومان په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌وه هه‌یه و هیچ وڵاتێك به ته‌نها ناتوانێت روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه".
جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له وتارێكدا له كۆبونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، رو له سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان، رایگه‌یاند، "ئێمه پێویستیمان به پێكه‌وه كاركردنی نێوانمانه بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به شه‌ڕ بهێنین و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، به‌ڵام ئه‌مه وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی گرنگه كه ئێمه پێویستیمان به داهاتوییه‌كی جیاواز هه‌یه، پێویستیمان به سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه كه كۆتایی به ركابه‌رییه‌كان بهێنێت، ركاربه‌رییه‌كان گرنگن بێگومان به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ده‌بینین كه ئاسته‌نگه‌كان زۆرن و ده‌كرێت برینه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ربۆیه ده‌بێت كۆتایی به جیاوازیه‌كانمان بهێنین و پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جیهانه به‌هێزتر و خۆشتر بكه‌ین".
ئێستا جیهان له دۆخێكی سه‌ختدایه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه جیاوازه‌كان كاربكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا جیهان له دۆخێكی سه‌ختدایه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه جیاوازه‌كان كاربكه‌ن و ده‌بێت پێكه‌وه وه‌كو هاوبه‌ش و پێكه‌وه كاركردنێكی هاوبه‌شمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتویه‌كمان هه‌بێت بۆ خۆمان و منداڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا روبه‌ڕوی قه‌یران و قات و قڕی نه‌بنه‌وه.
ئه‌مریكا ئاماده‌یه یارمه‌تی هه‌مو جیهان بدات چونكه ئێمه ده‌زانین كه داهاتوی هه‌مومان پێكه‌وه گرێدراوه
جۆو بایدن باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا ئاماده‌یه یارمه‌تی هه‌مو جیهان بدات چونكه ئێمه ده‌زانین كه داهاتوی هه‌مومان پێكه‌وه گرێدراوه و داهاتوی هه‌مومان په‌یوه‌ندی به یه‌كه‌وه هه‌یه و هیچ وڵاتێك به ته‌نها ناتوانێت روبه‌ڕوی ئه‌و ئاسته‌نگانه ببێته‌وه، ئه‌مریكا نه‌وه له دوای نه‌وه كاری كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كه هاوئاهه‌نگی باش هه‌بێت، چه‌ندین ده‌یه پێش ئێستا ئه‌مریكا و هاوبه‌شه‌كانی و وڵاتانی دیكه پێكه‌وه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان دامه‌زراند، ئامانجێكی سه‌ره‌كی بریتی بو له‌وه‌ی كه پێكه‌وه كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بكه‌ینه شوێنێكی باشتر و ژیانی خه‌ڵكی پارێزراوتر بكه‌ین، ئێمه ده‌زانین كه پێكه‌وه توانیمان كۆتایی به زۆر شه‌ڕ بهێنین، به‌ڵام بیریشمان نه‌چێت خه‌ڵكێكی زۆر له نێوچون و كوژران".
ئه‌مریكا پابه‌نده به‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌كان له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و به‌هێز بمێنێته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده به‌وه‌ی كه دامه‌زراوه‌كان له‌وانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه و به‌هێز بمێنێته‌وه، به‌ڵام "ئاگادارین كه ئاسته‌نگی زۆر دێته‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، هه‌ربۆیه ده‌بێت هه‌مومان كاربكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئاشتی زیاتر سه‌قامگیر بێت و هه‌مو وڵاتانی بانگهێشتبكرێن بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵ و قورسایی خۆیان پیشان بده‌ن، ده‌بێت دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه ئێمه بۆ خه‌ڵكی خۆمان له هه‌مو شوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا ده‌ژین، به‌شێوه‌یه‌كی ساده پێتان ده‌ڵێم ئه‌م سه‌ده‌یه جیاوازه و خه‌ڵك پێویستیان به‌وه هه‌یه كه پێكه‌وه كاربكه‌ین".