خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئاسایی ده‌بێت و له‌سبه‌ینێوه رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، خێرای با مام ناوه‌ند له‌نێوان 10-20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به گشتی نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه به‌هه‌مانشێوه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 37 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :36 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 40 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 38 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 26 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 36 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی