خەندان-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه جوتیارانی پێنجوێن ڕێگای سه‌ره‌كی پێنجوێن سلێمانیان داخست و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بڕیاری رێگه‌دان به‌هاورده‌كردنی ته‌ماته له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌رده‌بڕن.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی دیكه، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی سنوری قه‌زای پێنجوێن لەسنوری ملەكەوە رێگای سه‌ره‌كی قه‌زاكه‌یان به‌ره‌و پارێزگای سلێمانی داخستوه و رێگه به تێپه‌ڕبونی ئۆتۆمبێل به‌تایبه‌ت بارهه‌ڵگره‌كان ناده‌ن بێنه ناو شاری سلێمانیه‌وه.
جوتیاران داواده‌كه‌ن، رێگری بكرێت له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
جوتیاران داواده‌كه‌ن، رێگری بكرێت له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه و بره‌ودان به به‌رهه‌می ناوخۆ، به‌وته‌ی به‌شێك له جوتیاران، كیلۆیه‌ك ته‌ماته به 100 دینار ده‌فرۆشن به‌هۆی زۆری هاورده‌كردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش تێچوی به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كه‌یان نیه و زیانێكی زۆریان پێگه‌یشتوه.
ژماره‌یه‌ك جوتیار به‌نوێنه‌رایه‌تی جوتیاره ناڕازیه‌كان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ژماره‌یه‌ك جوتیار به‌نوێنه‌رایه‌تی جوتیاره ناڕازیه‌كان سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردوه، به‌مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ و بڕیاردان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی به‌روبومی ته‌ماته، جه‌ختیشده‌كه‌نه‌وه له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن تا داواكاریه‌كانیان جێبه‌جێده‌كرێت.