خەندان-
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌كانی 78همین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبۆوه و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بانگهێشتنامه‌یه‌كی پێگه‌یشت بۆ سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (به‌كاتی به‌غدا)، محه‌مه‌د شیاع سودانی له په‌راوێزی به‌شداریكردنی له كۆبونه‌وه‌كانی 78همین كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، له نیویۆرك له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆبۆوه، له میانی دیداره‌كه‌دا لایه‌نه‌كانی هاوكاری نێوان عێراق و ئه‌مریكا و ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی له بوار و ئاسته جیاوازه‌كاندا تاوتوێكران.
وه‌زیری ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده محه‌مه‌د شیاع سودانی
له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بانگهێشتنامه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی گه‌یانده محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ سه‌ردانیكردنی كۆشكی سپی به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییهكانی نێوان هه‌ردو وڵات.
سودانی پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامه‌كه دوپاتكرده‌وه
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامه‌كه دوپاتكرده‌وه و ئاماده‌یی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌ربڕی له واده‌یه‌كدا كه دواتر دیاری ده‌كرێت، جه‌ختی له گرنگی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی هاوبه‌شی عێراقی-ئه‌مریكی سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه.
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی گرنگ كرد بۆ هاوكاریی دوقۆڵی و ئه‌و سه‌ردانه سهركهوتوهی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری به‌رگری بۆ واشنتن و تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر.
سودانی خواستی عێراقی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه و پێشوازیكردن له به‌شداریكردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ربڕی به‌مه‌به‌ستی سودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان له عێراقدا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گرنگی هاوكاری هاوبه‌شی له بواری ئه‌منی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش له ژێر ڕۆشنایی په‌ره‌سه‌ندنی توانا و تواناكانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و تواناكانیان بۆ پاراستنی ئاسایش له سه‌رتاسه‌ری عێراق دوپاتكرده‌وه.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به پێزانینی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ هه‌نگاوه كردارییه‌كانی عێراق بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی وزه و باشكردنی وه‌به‌رهێنانی غاز و گه‌یشتن به خۆبژێوی له‌ڕێگه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای تۆتال و په‌یوه‌ندی كاره‌با له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌نتۆنی بلێنكن رایگه‌یاند، ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر واستهكانی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عێراق له پرسه‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابوری و فراوانكردنی هاوبه‌شی له بواره جیاوازه‌كاندا، جارێكی دیكه پشتگیریكردنی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدان و خۆشگوزه‌رانی عێراق دوپاتده‌كه‌نه‌وه.