خەندان-
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له سلێمانی بۆردومانكرد له توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراقه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه، عێراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه بهێنێت.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له‌ودیو سنوری توركیاوه هاتوه‌ته ناو خاكی عێراق و پاشانیش فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆردومانكردوه، كه بوه هۆی شه‌هید بونی سێ قاره‌مانی ده‌زگای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و برینداربونی سێ قاره‌مانی تر.
ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌م ده‌ستدرێژییه پێشێلكردنی سه‌روه‌ری و ئاسایش و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراقه، نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكاری و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌كات بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه و جیهان، پێشێلكردنی بڕگه‌كانی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها پێشێلكردنی بنه‌ماكان و ئامانجه‌كانی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه.
ئه‌م هێرشه دوباره‌بوانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێی نێوان وڵاتان ناگونجێن
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌م هێرشه دوباره‌بوانه له‌گه‌ڵ بنه‌مای په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێی نێوان وڵاتان ناگونجێن و هه‌ڕه‌شه‌ی تێكدانی هه‌وڵه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ بنیاتنانی په‌یوه‌ندییه‌كی باش و هاوسه‌نگی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.
لیوا یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌شڵێت، "عێراق مافی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م پێشێلكارییانه بهێنێت".
پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری كوردستان (CTG) له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی دوشه‌ممه فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت له سلێمانی له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و ناحه‌زانی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم به فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كرایه ئامانج كه به‌داخه‌وه سێ هه‌ڤاڵ و پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی دژه‌تیرۆری كوردستان شه‌هیدبون و 3 پێشمه‌رگه‌ی تریشمان برینداربون".