خەندان-
راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وزە رایده‌گه‌یه‌نێت، دو هۆكاری سیاسی و ئابوری له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت و به‌دیاریكراوی هێزه‌كانی دژه تیرۆره‌وه‌ن و ده‌شڵێت، " مل نه‌دانی حكومه‌تی عێراق به‌داواكاریه‌كانی توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ر له یه‌كێتی ده‌زانرێت".
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د راوێژكاری مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وزە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێر ناوی (هۆكاری هێرشه‌كه‌ی سه‌رهێزی دژه تیرۆر چی بو؟" نوسیویه‌تی، "دو هۆكاری سه‌ره‌كی له‌پشت ئه‌و هێرشی درۆنانه‌وه‌ن بۆ سه‌ر سنوری پارێزگای سلێمانی، یه‌كێكیان سیاسی و دوه‌میان ئابوریه".
یه‌كێتی هه‌میشه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه هاوكاری كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان بوه
راشیگه‌یاندوه، "له‌ڕوی سیاسیه‌وه هێزی دژه تیرۆر وه‌ك هێزێكی نیشتمانی و پارێزه‌ری هاوڵاتیان له رابردو گورزی كه‌مه‌رشكێنی وه‌شاند له تیرۆرستانی داعش و خه‌ونی وڵاتانی پشت گروپی داعشی له گۆڕنا، بۆیه رق و كینه‌ی سیاسی و رۆحی تۆڵه‌سه‌ندن له‌م هێزه قاره‌مانه هه‌میشه له پلانی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ به ئاشكرا ئه‌م رقه‌یان ده‌رخست، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش، یه‌كێتی هه‌میشه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه هاوكاری كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان بوه كه تۆمه‌تێكه هه‌میشه شانازی پێ‌و كردوه".
توركیا، یه‌كێتی به به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ته‌ماحه ئابوریه‌كانی ده‌زانێت
ده‌شڵێت، "له‌ڕوی ئابوریه‌وه وه‌ك زانراوه له دوای هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم سودمه‌ندترین لایه‌ن له ده‌رهێنان و هه‌نارده و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان وڵاتی توركیا بوه، كه به ده‌یان ملیار دۆلار قازانجی كردوه، به‌ڵام له ئێستادا یه‌كێتی به به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ته‌ماحه ئابوریه‌كانی ده‌زانێت".
یه‌كێتی هه‌میشه وا سیاسه‌تی كردوه كه نه‌وتی كوردستان ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بێت
ئه‌وه‌شی رونكردۆته‌وه، "یه‌كێتی هه‌میشه وا سیاسه‌تی كردوه كه نه‌وتی كوردستان ده‌بێت داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی كوردستان بێت و گه‌وره‌ترین لایه‌نی سودمه‌ند ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان بێت، مل نه‌دانی حكومه‌تی عێراق به‌داواكاریه‌كانی توركیا بۆ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ر له یه‌كێتی ده‌زانێت، چونكه هه‌مو جۆره‌كانی كارتی فشاری به‌كارهێنا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتو نه‌بو.
یه‌كێتی نه‌چوه ژێر باری ئه‌وه‌ی غازیش به‌ده‌ردی نه‌وته‌كه بچێت
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌و پێیه‌ی زۆرینه‌ی كێڵگه غازیه‌كانی هه‌رێم له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، به‌ڵام یه‌كێتی نه‌چوه ژێر باری ئه‌وه‌ی غازیش به‌ده‌ردی نه‌وته‌كه بچێت، بافل جه‌لال تاڵه‌بانی ستۆپی به‌و هه‌وڵانه كرد، چه‌ندین فشاری سیاسی و ئابوری خرایه سه‌ر یه‌كێتی تاگه‌یشته داخستنی ئاسمانی توركیا به‌ڕوی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ڵام یه‌كێتی هه‌ر سور بو له‌سه‌ر بڕیاری خۆی كه نابێت غاز به‌ده‌ردی نه‌وت بڕوات و پارێزگاری كرد له‌و سامانه سروشتیه‌ی خه‌ڵكی كوردستان".
رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر به پلان و كاری یه‌كێتی ده‌زانن
به‌هجه‌ت ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، "رێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ر به پلان و كاری یه‌كێتی ده‌زانن، چونكه به‌وشێوه‌یه ئابوری خه‌ڵكی كوردستان ده‌بوژێته‌وه و نه‌وتی هه‌رێم جارێكی تر ده‌خرێته‌وه خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌و به‌هه‌ده‌ردان و تاڵان فرۆشیه‌ی رابردو نامێنیت، نه‌وت ده‌بێته‌وه سه‌رچاوه‌ی نیعمه‌ت بۆ خه‌ڵكی كوردستان".