خەندان-
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ خولی چواره‌م له‌سه‌ر یه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌میی خستنه‌ڕوی نه‌وت و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می سعودیه و ڕوسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، جگه له دابه‌زینی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی شیل له ئه‌مریكاوه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكی 99 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته 1% و گه‌یشته 92.47 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 58 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 95.01 دۆلار.
به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری شیل، به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات
دوێنێ دوشه‌ممه، ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ناوچه‌كانی به‌رهه‌مهێنه‌ری شیل، به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات بۆ نۆ هه‌زار و 393 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا، كه نزمترین ئاسته له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵه‌وه.
ئه‌م خه‌مڵاندنانه دوای ئه‌وه دێت كه سعودیه و ڕوسیا له‌م مانگه‌دا بڕی 13 ملیۆن به‌رمیل له ڕۆژێكدا كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنی كۆی گشتییان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه.
بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وزه پێویستیان به ڕێكخستنی سوك هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناجێگیری
عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه به‌رگری له كه‌مكردنه‌وه‌ی ئۆپێك+ كرد له دابینكردنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی نه‌وت و ڕایگه‌یاند، بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وزه پێویستیان به ڕێكخستنی سوك هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ناجێگیری، هاوكات هۆشداریشیدا له نادڵنیایی سه‌باره‌ت به خواستی چین، گه‌شه‌ی ئه‌وروپا و ڕێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان.