خەندان-
جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، "پێشوازی لە دیالۆگی بنیاتنەر لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دهكهین، ههروهها بەردەوامیش دهبین لە كاركردن لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵی بۆری عێراق-توركیا لە زوترین كاتدا بكرێتەوە".
جەیك سولیڤان لەڕاگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا بڵاویكردەوە، "ئێمە پێشوازی لەو دیالۆگە بنیاتنەرە دەكەین كە هەفتەی ڕابردو لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە شێوەیەك كە لەگەڵ دەستوری عێراقدا بگونجێت".
ئێمە هاندەری بڕیارەكەی حكومەتی عێراقین بۆ ئازادكردنی پارەی زیادە بۆ حكومەتی هەرێم
راشیگەیاندوە، "ئێمە هاندەری بڕیارەكەی حكومەتی عێراقین بۆ ئازادكردنی پارەی زیادە بۆ حكومەتی هەرێم بۆ یارمەتیدانی دڵنیابون لە وەرگرتنی موچەی فەرمانبەرانی حكومی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و گەشەی ئابوری".
ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە سەرقاڵی چڕ و پڕ بۆ پێشخستنی عێراقێكی سەقامگیر و ئاسایش
جەیك سولیڤان دەشڵێت، "ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە كاركردن لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی بە خێرایی هێڵی بۆری عێراق-توركیا لە زوترین كاتدا بكرێتەوە، هەروەها ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە سەرقاڵی چڕ و پڕ بۆ پێشخستنی عێراقێكی سەقامگیر و ئاسایش و پێشخستنی بڕیارە بەردەوامەكان بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەكان".