خهندان-
محەمەد حاجی مەحمود رایگهیاند، هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی كشتوكاڵی عهربهت و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان "پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاوڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی".
محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری حزبی سۆشیال دیموكرات، له پهیامێكدا رایگهیاند، "ئەمڕۆ جارێکی دیكه ناحەزانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە، ئەم هێرشە و کۆی پەلامارە ناڕەواکانی سەر هەرێمی کوردستان پێماندەڵێن، دوژمنانی گەلەکەمان سەرخان و ژێرخانی ئابوری، هاووڵاتی سڤیل، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و هەرکات دەرفەتیان هەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی!".
کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵە
ئاماژهی بهوهشكردوه، بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵە، "داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکەین سنورێک بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە دابنێت".
سێ پێشمهرگهی دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شههیدبون و سێ پێشمهرگهی دیكهش برینداربون
پاشنیوهڕۆی ئهمڕۆ دوشهممه فڕۆكهی بێفڕۆكهوان فڕۆكهخانهی كشتوكاڵی عهربهتی كرده ئامانج و بههۆیهوه سێ پێشمهرگهی دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شههیدبون و سێ پێشمهرگهی دیكهش برینداربون.