خهندان-
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حكومهتی ههرێمی كوردستان رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بڵاوكردهوه و دهڵێت،
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا رێنمایى ژمارە (10)ى تایبەت بە (ڕێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتنى قوتابیان/خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان)ى ئاڕاستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کردوە بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست.
لە سبەینێوە پڕۆسەى پێشکەشکردن دەستپێدەکات
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە سبەینێوە پڕۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن:
بۆ بینینى لیست و ناوى زانکۆ و پەیمانگە باوەڕپێکراوەکانى هەرێمى کوردستان کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: