خهندان-
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لهبارهی هێرشهكانی توركیا له رۆژئاڤای كوردستان، رایگەیاند، هێرشەکانی دهوڵهتی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە رێگری لە شەڕی دژی تیرۆر دەکات، دهشڵێت، "داوای رێگریكردن لە دهستدرێژییهكانی تورکیا دهكهین".
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا له بهیاننامهیهكدا لهبارهی هێرشهكانی توركیا بۆ سهر رۆژڤای كوردستان، باسی لهوهكردوه، "دەوڵەتی تورکیا و هێزە هاوپهیمانهكانی دوای ئەوەی نەیانتوانی ئامانجەکەیان کە شکستپێهێنانی ئیرادەی گەل بو بهدیبهێنن، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستیان کردوه بە ئامانجگردنی ناوچهكه و دەیانەوێت بە بیانوی درۆ و بە دروستکردنی فیتنە یەکێتی گەلەکەمان لەناوببەن''.
ئامانجی تورکیا ئهوهیه رێگری لە هەنگاوەکانی گەلەکەمان بکەن بۆ باشترکردنی حوکمڕانی
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئامانجی ئەو هێزانە پەرەپێدانی ململانێی تائیفییە، بەشداری تورکیا و لایەنەکانی دیکە لە ڕوداوەکانی ئەم دواییەی دێرهزور و روداوەکانی پێشوی ناوچەکانی دیکە بەڵگەی ئەوەن كه ئامانجی ئهوهیه رێگری لە هەنگاوەکانی گەلەکەمان بکەن بۆ باشترکردنی حوکمڕانی، هاوکات ئامانجیان ڕێگریکردنە لە خەباتی بەردەوامی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانمان لەدژی تیرۆر.
لەسەر ڕێگای عامودا- قامیشلۆ توركیا هێرشێكی ئهنجامدا و لە هەمان ڕۆژدا ئۆتۆمبێلێك لە شەنگال كرایه ئامانج
لە بەیاننامەکەدا هاتوه، "دوێنێ لەسەر ڕێگای عامودا- قامیشلۆ توركیا هێرشێكی ئهنجامدا و لە هەمان ڕۆژدا ئۆتۆمبێلێك لە شەنگال كرایه ئامانج و پێش ئەوەش هەمان هێرش لە مەنبەج ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا شەڕڤانانی دژ بە تیرۆر شەهیدبون، ئەمانە هەمو بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە تورکیا دەیەوێت بیانو بۆ ژێردەستەیی خۆی لە ناوچەکەدا بدۆزێتەوە".
لە پلەی یەکەمدا هێزەکانی دژە تیرۆر بە هاوکاری گەلەکەمان شەڕ دەکەن
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەتوندی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی ناوچەکە و گەلەکەی سهركۆنه دهكات و دهڵێت، "لە پلەی یەکەمدا هێزەکانی دژە تیرۆر بە هاوکاری گەلەکەمان شەڕ دەکەن، داوا لە كۆمهڵگهی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاوی جددی و چالاکانە بنێت، دەبێت ڕێگری لە دهستدرێژییهكانی تورکیا بکرێت، تورکیا بە هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانمان ڕێگری لە شەڕی تیرۆر دەکات، هیوا و مافی گەلەکەمان دورنییە، چونکە هێزمان لە ئیرادەوه وەردەگرین".