دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70: هێرشه‌ تیرۆرستییەكه‌ی عه‌ربه‌ت بەبێ سزا تێناپەڕێت

10:49 - 18/09/2023

2336جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70 له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، ‏‎ئەو کردەوە ترسنۆکانەیە دەستدرێژیەکەی ڕونە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێم و عێراق دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و مەبەست لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و شاری سلێمانییە بە تایبەتی، ده‌شڵێت، "ئەم کردەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت".

سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، "‏‎بە توندترین شێوە سه‌ركۆنه‌كردنی ئەو ھێرشە تیرۆریستیە دەکەین کە کراوەتە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە شاری سلێمانی کە بوەتە ھۆی شەھیدبونی سێ پێسمەرگە و برینداربونی سێ پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستانی".

ئەو کردەوە ترسنۆکانەیە دەستدرێژیەکەی ڕونە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێم و عێراق
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ‏‎ئەو کردەوە ترسنۆکانەیە دەستدرێژیەکەی ڕونە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێم و عێراق دژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و مەبەست لێی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە و شاری سلێمانییە بە تایبەتی، "ئێمە وەک سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70 وێڕای دەربڕینی ھاوخەمی پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەھیدبونی ھەڤاڵەکانمان لە دژەتیرۆری کوردستان ھیوای زو چاک بونەوەش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین".
ئەم کردەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "ئەم کردەوە تیرۆرستییە ترسنۆکانەیە بەبێ سزا تێناپەڕێت، داوا لە وڵاتانی جیھان دەکەین کە ھەڵوێستی جددیان ھەبێت بەرامبەر بەم کردەوە تیرۆرستانەیە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ھێزی پێشمەرگە و گەلی کورد چەندین ساڵە پارێزەری ناوچەکە و جیھانن لە تیرۆرو تیرۆرستان لەو پێناوەشدا قوربانی گەورەی داوە ھەربۆیە داواکارین لە دۆستەکانمان لە ئەمڕۆدا پاڵپشتمان بن لە بەگژداچونەوەی ئەم جۆرە کردەوە تیرۆرستیانەدا".
ڕوبەڕوی ئەم کردەوە ترسنۆکانە و ھەمو ھەوڵێکی تێکدەرانە دەبینەوە
سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکانی ھێزەکانی 70 ده‌ڵێت، "ھاوڵاتیانی کوردستان دڵنیادەکەینەوە کە پشت بەخودای گەورە ھەموان پێکەوە ڕوبەڕوی ئەم کردەوە ترسنۆکانە و ھەمو ھەوڵێکی تێکدەرانە دەبینەوە کە ئامانج لێیان زیان گەیاندنە بە گەلی کورد و دەست درێژین بۆسەر خاکی کوردستان".

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ی دژەتیرۆری کوردستان (CTG) شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.