خهندان-
مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگهیاند، پەلاماردانی ھەر یەکەیەکی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پێکھاتەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و لە دەستوری ھەمیشەییدا بە رەسمی ناسێندرابێتن مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عێراقیش، دهشڵێت، "جارێکی تر داوا و تەئکید لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەینەوە، کە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆک و دوژمنکاریانەی داگیرکەراندا بێدەنگی ھەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەکەمان خۆش بکەن".
مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئهمشهو له راگهیهندراوێكدا لهبارهی هێرشهكهی سهر فڕۆكهخانهی عهربهت، رایگهیاند، "ئهو هێرشه پڕ لە تاوان و دوژمنکاریه بۆ سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت سنور بەزاندنێکی لە رادەبەدەری ھەرێمی کوردستانەو جێبەجێکردنی ئەو پیلانە دژ بە مرۆڤایەتیەیە کە بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بە گشتی و سنوری سلێمانی بە تایبەتی داڕێژراوە".
ئەم جۆرە پەلاماردانە دوژمنکاریانەی سەر ھەر بستێکی ھەرێمی کوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێکی جوگرافیای عیراقیش دەزانین
ئاماژهی بهوهشكردوه، "وێرای سهركۆنهكردنی توندی ئەو تاوانە تەئکید لە پێویستیی یەک ریزی و یەکھەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ بەرەنگاری مەترسییەکانی سەر ھەرێمەکەمان، ئەم جۆرە پەلاماردانە دوژمنکاریانەی سەر ھەر بستێکی ھەرێمی کوردستان بە پەلاماردان بۆ سەر بەشێکی جوگرافیای عیراقیش دەزانین".
پەلاماردانی ھەر یەکەیەکی ھێزەکانی ھەرێم مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عێراقیش
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، "پەلاماردانی ھەر یەکەیەکی ھێزەکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پێکھاتەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و لە دەستوری ھەمیشەییدا بە رەسمی ناسێندرابێتن مانای پەلاماردانە بۆ سەر مەنزومەی ئەمنی و سەربازی عێراقیش، بۆیە جارێکی تر داوا و تەئکید لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەکەینەوە کە چیتر نابێت لە ئاست ئەم پەلاماردانە ترسنۆک و دوژمنکاریانەی داگیرکەراندا بێدەنگی ھەڵبژێرن و دوژمنان بە وڵاتەکەمان خۆش بکەن".
داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندە ئازادیخوازەکانی دونیا دەکەین کە ھاودەنگمان بن
یهكێتی دهڵێت، "بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسیی و دیپلۆماسیانە و سەرکۆنەکردنی ئەم پەلامارانە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەندە ئازادیخوازەکانی دونیا دەکەین کە ھاودەنگمان بن لە گەیاندنی پەیامی ریسواکردنی ئەم جۆرە تاوانانە و بکەرەکانیان کە بونەتە ھەڕەشە و مەترسی بۆ سەر تێکرای مرۆڤایەتی".