خه‌ندان-
پۆڵا سیروان تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەکێتیی رایگه‌یاند، هه‌مو ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی كه ئه‌نجامده‌درێن به‌بێ ده‌ستی جاسوسی نییه و داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراق و هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن به‌رامبه‌ر به پارێزگاریكردنی له سه‌روه‌ری عێراق، ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وانه‌ش به‌بێ ته‌مێكردنی ئه‌و تیرۆرستانه یان ئه‌و سیخوڕانه‌ی كه رۆڵیان هه‌یه له‌وكاره‌دا تێناپه‌ڕێت".
پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئه‌مشه‌و له‌به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، رایگه‌یاند، "به‌هه‌مو شێوه‌یه‌كی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌كه‌ین و داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه عێراق خۆی به‌رپرسی سه‌روه‌ری و سیاده‌ی عێراقه و ئه‌مه‌ش ده‌ستدریژییه كه كراوه‌ته سه‌ر عێراق، داواش له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌یه بێنه جواب".
ئه‌و هێرشه به‌رامبه‌ر به دژه‌تیرۆر كراوه كه به‌شێك بوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هێرشه به‌رامبه‌ر به دژه‌تیرۆر كراوه كه به‌شێك بوه له شه‌ڕی دژی تیرۆر و هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بوه و به‌رگری له هه‌مو هه‌رێمی كوردستان و هه‌مو عێراقیش كردوه له شه‌ڕی دژی تیرۆردا و ئێستا به‌وشێوه‌ی په‌لاماری ئه‌و هێزه بدرێت جێگه‌ی قبوڵكردن نییه و پێویسته هه‌مو ئه‌و لایه‌نه‌نانه‌ی له‌شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌شداربون بێنه جواب.
رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیردرێته‌به‌ر كه ئه‌و هێرشه‌یان كردوه
پۆڵا سیروان تاڵەبانی وتیشی، "داواكارین به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگیردرێته‌به‌ر كه ئه‌و هێرشه‌یان كردوه".
هه‌مو ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی كه ئه‌نجامده‌درێن به‌بێ ده‌ستی جاسوسی نییه
ئه‌وشه‌ی خسته‌ڕو، "هه‌مو ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی كه ئه‌نجامده‌درێن به‌بێ ده‌ستی جاسوسی نییه و داوا ده‌كه‌ین حكومه‌تی عێراق و هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌رپرسیارێتی خۆیان هه‌ستن به‌رامبه‌ر به پارێزگاریكردنی له سه‌روه‌ری عێراق، به‌ڵام ئه‌م كرده‌وانه‌ش به‌بێ ته‌مێكردنی ئه‌و تیرۆرستانه یان ئه‌و سیخوڕانه‌ی كه رۆڵیان هه‌یه له‌وكاره‌دا تێناپه‌ڕێت".
یه‌كێك له شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی كه‌ركوكه و ده‌برێته‌وه له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردرێت
په‌یوه‌ست به مه‌راسیمی شه‌هیده‌كان، پۆڵا سیروان تاڵەبانی ده‌ڵێت، "یه‌كێك له شه‌هیده‌كان خه‌ڵكی كه‌ركوكه و ده‌برێته‌وه له‌وێ به‌خاك ده‌سپێردرێت و ئه‌وانه‌شی خه‌ڵكی سلێمانین له سلێمانی به‌خاك ده‌سپێردرێن".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژەتیرۆری کوردستان (CTG)
شه‌هیدبون و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.