خه‌ندان-
ئەحمەد قەرەموس، هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كه‌نه‌كه) رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ده‌نیز جه‌وده‌ت بولبل، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له شاری هه‌ولێر له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ی كه‌نه‌كه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شه‌وه تیرۆركرا، ده‌شڵێت، "داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه ئه‌و ده‌سته ره‌شه ئاشكرا بكه‌ن".
ئەحمەد قەرەموس له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێرداوه، رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كاتژمێر 1:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌نیز جه‌وده‌ت بولبل، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له شاری هه‌ولێر له‌ناو ئۆفیسه‌كه‌ی كه‌نه‌كه له‌لایه‌ن ده‌ستێكی ره‌شه‌وه تیرۆركرا".
داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه ئه‌و ده‌سته ره‌شه ئاشكرا بكه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمه له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه داوا له حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زوه ئه‌و ده‌سته ره‌شه ئاشكرا بكه‌ن و زامنی پاراستنی گیانی ئه‌ندامانمان و ئۆفیسه فه‌رمییه‌كه بكه‌ن".
ده‌نیز جه‌وده‌ت بولبل، نوێنه‌ری كه‌نه‌كه‌یە لە باشوری کوردستان و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه
پێشتر خه‌ندان بڵاویكردبوه‌وه، ده‌نیز جه‌وده‌ت بولبل، نوێنه‌ری كه‌نه‌كه‌یە لە باشوری کوردستان و خه‌ڵكی باكوری كوردستانه و له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و كوژراوه، دوای روداوه‌كه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته شوێنه‌كه و تائێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر روداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه و ته‌رمه‌كه‌شی گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری.
له‌كاتی روداوه‌كه‌دا دەنیز هێڤی به‌ته‌نها له باره‌گای كه‌نه‌كه بوه
خه‌ندان زانیویه‌تی، له‌كاتی روداوه‌كه‌دا دەنیز هێڤی به‌ته‌نها له باره‌گای كه‌نه‌كه بوه و ئه‌و كه‌سه‌ی چوه‌ته ژوره‌وه له‌لای ده‌رگای باره‌گاكه ته‌قه‌ی كردوه و تیرۆری كردوه و دواتر هه‌ڵهاتوه.
خه‌ندان چه‌ندینجار هه‌وڵیدا لێدوانی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر وه‌ربگرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ‌ئاكام بون، تائێستاش هیچ راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.