قوباد تاڵەبانی: هیچ بیانویەک نییە بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان

08:04 - 18/09/2023

3722جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم له‌باره‌ی هێرشیه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبوە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

قوباد تاڵەبانی له‌ په‌یامێكدا له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت، رایگه‌یاند، "بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرشەی سەر هێزەکانی دژە تیرۆری کوردستان دەکەم لە ناحیەی عەربەت، ئەمە پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاکی عێراقە کە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە بۆ سەر هێزەکانی دژە تیرۆر، لە کاتێکدا ئەو هێزە سەرقاڵی مەشق و ڕاهێنانی ئاسایی و رۆژانەی خۆیان بون".

 هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "بەداخەوە لەم روداوەدا سێ هەڤاڵی قارەمانی گەلەکەمان شەهیدکران و سێ هەڤاڵی دیکەشمان برینداربون، پرسە و سەرخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدەکان دەکەین و جەختدەکەینەوە کە؛ هیچ بیانویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە هێرشانە بۆ سەر هێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان هەبوە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا".
داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەو هێرشانە
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "داوا دەکەین لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ بێنە سەرخەت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دوبارە نەبنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکەم لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی تەواوی راستییەکان و ئاشکرا کردنیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان".

نیشانەکردن

قوباد تاڵەبانی