خهندان-
سامی عەزازە، وەزیری کاری پێشوتری عێراق لە دوای ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنی، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەنی پایتەختی بریتانیا کۆچی دوایی کرد.
سامی عەزازە ئەلمەعجون، سیاسەتمەدارێکی عێراقی و یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی بەنی حەجیمی شاری سەماوە بو، لە سەردەمی پاشایەتی عێراق، خاوەنی پۆستی راوێژکاری یاسایی وەزارەتی بەرگری بوە، لە ساڵی 1968 دەستگیرکراوە و دوای ئازادکردنی چوەتە سعودییە.
لە ساڵی 1991 جوڵانەوەی چاکسازی نیشتمانی لە لەندەن دامەزراندوە
لە ساڵانی 1971 بۆ 1980 لە وەزارەتی دادی سعودییە کاریکردوە، دواتر لە ساڵی 1991 جوڵانەوەی چاکسازی نیشتمانی لە لەندەن دامەزراندوە، دواتر بوەتە ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق.
خاوەنی پۆستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بوە
لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2003 پۆستی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراقی وەرگرتوە، دوای ئەویش لەیلا عەبدولـلەتیف پۆستەکەی وەرگرتوە.
دوای ماوەیەک لە نەخۆشکەوتنی، لە شەوی رابردو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی لەندەنی پایتەختی بریتانیا کۆچی دواییکرد.
لایخۆیەوە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سامی عەزازە رۆڵێکی دیاری لە بەرەنگاربونەوەی سیستمی دیکتاتۆری لە عێراق هەبو، سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی کەسوکاری دەکەن.