خه‌ندان-
كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنه‌كه هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
كونسوڵخانه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، "بریتانیا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لەبارەی دابینکردنی پارەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان".
14ی ئه‌م مانگه، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی و قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوه‌وه.
"سه‌ردانی به‌غدامان كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوه‌كو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بگه‌ین بە چاره‌سه‌ر
دوای كۆتاییهاتنی سه‌ردانه‌كه مه‌سرور بارزانی له‌كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غداوه رایگه‌یاند، "سه‌ردانی به‌غدامان كرد به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم تاوه‌كو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی بگه‌ین به‌هه‌ندێك له چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفتانه‌ی ئێستا هه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌كه‌م هه‌م هاتنمان له‌پێشوازیماندا بون و هه‌میش ئێستا پشتیوانیان بۆ ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم خستوه‌ته‌ڕو، هه‌مومان یه‌كڕیز و به یه‌كهه‌ڵوێست داكۆكی له‌ماف و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری له‌ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌راندا
له‌میانی كۆبونه‌وه‌كاندا شاندی هه‌رێم داوایان له لایه‌نه عێراقییه‌كان كردوه كه مانگانه تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ 800 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت، به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار له‌ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ موچه‌ی سێ مانگی فه‌رمانبه‌ران درا، واتا مانگانه 700 ملیار دینار.