خه‌ندان-
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگرێكی گه‌وره له فڕۆكەخانەی عەربەت كه‌وته‌وه و تائێستا دیارنییه هۆكاری ئاگره‌كه چییه، به‌ڵام چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمی باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌كه به موشه‌ك بۆردومانكراوه.
په‌یامنێری خه‌ندان له سلێمانی رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاگرێكی گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت كه‌وته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كرێت ئاگره‌كه به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه رویدابێت.
ده‌نگۆی بونی كوژراو و بریندار له روداوه‌كه‌دا هەیە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگۆی بونی كوژراو و بریندار له روداوه‌كه‌دا
هەیە، به‌ڵام هێشتا پشتڕاستنه‌بوه‌ته‌وه.
فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بۆ خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ لەسەر ئاستی عێراق دامه‌زراوه و حەوتەمین فڕۆكەخانەیە لە هەرێمی كوردستان‌و عێراق لەبواری خزمەتكردن بە كەرتی كشتوكاڵ كار دەكات.