-خهندان
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رەتی دەکەنەوە هیچ سیستمێکی ئەلیکترۆنی وەزارەتەکە هاککرابێت، سەرجەم سیستمەکانی وەزارەتی دارایی ئامڕازی ئەمنی ئەلیکترۆنی تۆکمەی بۆ تەرخانکراوە.
وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، چەند هەواڵێک لە بارەی هاککردنی سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراونەتەوە، لای خۆیانەوە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.
سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتی دارایی بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمو سیستمە ئەلیکترۆنییەکانی وەزارەتی دارایی بە شێوەیەکی ئاسایی کاردەکات، هەمو سیستمێکی ئەمنی پێشکەوتوی دژە هاککردن بۆ وەزارەتی دارایی تەرخانکراوە.
دەبێت میدیاکان خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و قسەڵۆک
ئەوەشخراوەتەڕو، داوا لە میدیاکان دەکەن خۆیان بە دوربگرن لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و قسەڵۆک، تەنها هەواڵ و زانیاری لە لایەن و پێگە و کەسایەتییە فەرمییەکان وەربگرن، بۆ ئەوەی رای گشتی نەوروژێنرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەمێک لەمەوبەر چەند دەنگۆیەک لە بارەی بونی کێشە و هاککردنی سیستمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکرایەوە.