خەندان-
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ستیپێكرد و به‌وته‌ی ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش، "به‌هۆی فشاری سیاسیه‌وه، ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه دواخرا".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌ئاماده‌بونی 181 په‌رله‌مانتار ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام بڕگه‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه كه تایبه‌ت بو به ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه بۆ سبه‌ینێ سێشه‌ممه دواخراوه.
به‌شێك له لایه‌نه عێراقیه‌كان داوایانكردوه، قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر بكرێته پارێزگا
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به‌شێك له لایه‌نه عێراقیه‌كان داوایانكردوه، قه‌زای ته‌له‌عفه‌ریش كه گه‌وره‌ترین قه‌زایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق هاوشێوه‌ی هه‌ڵه‌بجه بكرێته پارێزگا و به‌یه‌ك پاكێج له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه ده‌نگ له‌سه‌ر به پارێزگابونیان بدرێت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "به‌هۆی فشاری سیاسیه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا و خرایه دانیشتنی سبه‌ینێ".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، وەك ناڕەزایەتیەكیش لەبەرامبەر دواخستنی دەنگدان لەسەر بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە، بەشێك لە پەرلەمانتارە كوردەكان هۆڵی كۆبونەوەی پەرلەمانیان بەجێهێشتوە و داوادەكەن، بخرێتەوە ناو بەرنامەی كاری كۆبونەوەكە.
بڕیاربو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا ده‌نگ له‌سه‌ر به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه بدات و له‌وباره‌یه‌شه‌وه، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆر هه‌بو بڕگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه دوابخرێت، به‌ڵام له‌ناو به‌رنامه‌ی كاردا ماوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، په‌سه‌ند ده‌كرێت و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19ه‌مین پارێزگای عێراق.