دەروازەی لاچین بۆ گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە ناگۆرنۆی قەرەباغ دەکرێتەوە

03:10 - 18/09/2023

945جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-
ئەمڕۆ دوشەممە، چەند ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری هاوکاری مرۆیی گەیشتە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ لە سنوری ئازەربایجان، ئەوەش لە دوای ئەوەی کاربەدەستانی حکومەتی ئازەربایجان لەسەر بەکارهێنانی رێگای نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان رێککەوتن.

حیکمەت حاجیڤ راوێژکاری سەرۆکی ئازەربایجان بۆ کاروباری دەرەوە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکانی رێکخراوی خاچی سور بە دەروازەی سنوری لاچیندا تێدەپەڕن و گرەنتی سەلامەتی رێگاکەش دەکەن.

داخستنی دەروازەی لاچین نەیدەهێشت خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی بە ناوگۆرنی قەرەبا‌غ بگات
لە ساڵی رابردو حکومەتی ئازەربایجان دەروازەی سنوری لاچینی داخست، ئەوەش رێگربو لە گەیشتنی خزمەتگوزاری و هاوکاری مرۆیی بە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ کە هاوڵاتی ئەرمینی تێدا دەژی.
ئەرمینیا حکومەتی ئازەربایجانی بەدروستکەری قەیرانی مرۆیی تۆمەتبارکرد
ئەرمینیاش حکومەتی ئازەربایجانی بەدروستکەری قەیرانی مرۆیی تۆمەتبارکرد، لە رۆژی ٩ی مانگی (ئەیلول/9) هاوڵاتیانی ئەرمینیا دژی داخستنی ئەو دەروازە سنورییە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان دەکرد، سنوری لاچین بکەنەوە ئەگەرنا خۆیان چەک هەڵدەگرن و دەیکەینەوە.