خەندان-
حكومه‌تی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوه شه‌ش جێگری ڕوسته‌م ئه‌میرۆڤ وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا له كاره‌كانیان دوربخرێنه‌وه.
حكومه‌تی ئۆكرانیا باسی هۆكاری دورخستنه‌وه‌ی شه‌ش جێگری وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی رون نه‌كردۆته‌وه له‌كاتێكدا هانا مالیاریشی تێدایه كه زۆرجار سه‌باره‌ت به ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه له شه‌ڕی ڕوسیادا وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد.
ئۆكرانیا ڕوسته‌م ئه‌میرۆڤی وه‌كو وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد
ئۆكرانیا كه‌متر له دو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ڕوسته‌م ئه‌میرۆڤی وه‌كو وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد و ئۆلێكسی ڕه‌زنیكۆڤی له‌و پۆسته دورخسته‌وه.
ده‌ركردنی پێنج حاكمی شار و چوار یاریده‌ده‌ری وه‌زیری له پۆسته‌كانیان راگه‌یاند
مانگی (كانونی دوه‌م)ی ئه‌مساڵ حكومه‌تی ئۆكرانیا دوای ئاشكراكردنی فه‌زیحه‌ی گه‌نده‌ڵی په‌یوه‌ست به ئامێره‌كانی سوپا، ده‌ركردنی پێنج حاكمی شار و چوار یاریده‌ده‌ری وه‌زیری له پۆسته‌كانیان راگه‌یاند.
له‌و كاته‌دا حكومه‌ت ڤیاچێسلاڤ شاپۆڤالۆڤ بریكاری وه‌زیری به‌رگری، ڤیتالی موزیچێنكۆ بریكاری وه‌زیری سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، دو بریكاری وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمایه‌تی به ناوه‌كانی ئیڤان لۆكێریا و ڤیاچێسلاڤ نێگودا له كاره‌كانیان دورخسته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاناتۆلی ئیڤانكێڤیچ و ڤیكتۆر ڤیشنیۆڤ كه جێگری سه‌رۆكی خزمه‌تگوزاری گواستنه‌وه‌ی ده‌ریا و ڕوباره‌كانی ئۆكرانیان، له پۆسته‌كانیان دورخرانه‌وه.
له دوایین لێدوانی‌دا پێش ده‌ركردنی له كاره‌كه‌ی، هانا مالیار رایگه‌یاند، كیێڤ هه‌فته‌ی ڕابردو دو كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی خاكی له ده‌وروبه‌ری شاری وێرانكراوی به‌خموت كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه كه هێزه‌كانی ڕوسیا له مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
هانا مالیار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی كیێڤ هه‌روه‌ها دو گوندی ئه‌ندرێڤكا و كلیشچێڤكایان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه كه كه‌وتونه‌ته به‌شی باشوری شاره‌كه.
مه‌لیار پارێزه‌رێكی تایبه‌تمه‌نده له دۆسیه‌كانی تاوانی جه‌نگ و له ساڵی 2021ه‌وه وه‌ك بریكاری وه‌زیری به‌رگری كاری كردوه