خەندان-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فشارێكی زۆر هه‌بو بڕگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه دوابخرێت، به‌ڵام له‌ناو به‌رنامه‌ی كاردا ماوه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، په‌سه‌ند ده‌كرێت و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19ه‌مین پارێزگای عێراق.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "فشارێكی زۆر له‌سه‌ر سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌بو بۆئه‌وه‌ی بڕگه‌ی په‌سه‌ندكردنی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه دوابخرێت، به‌ڵام فشاره‌كان سه‌ریان نه‌گرت و له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانمان بۆئه‌وه‌ن بۆئه‌وه‌ی لۆبی دروستبكرێت تا تێپه‌ڕێندرێت".
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆمان كردوه
وتیشی، "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی په‌رله‌مان گفتوگۆمان كردوه و ئه‌وانیش ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه به‌شداری له‌دانیشتنی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه".
بونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا، ده‌ستكراوه‌تری ده‌كات له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شدار بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "بونی هه‌ڵه‌بجه به پارێزگا، ده‌ستكراوه‌تری ده‌كات له‌ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شدار بێت و خزمه‌تگوزاری زیاتری پێبگات".
به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه ده‌نگی پێبده‌ن
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌شێك له فراكسیۆنه‌كان ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه ده‌نگی پێبده‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان مه‌رجی ئه‌وه‌یان هه‌بو له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك قه‌زای دیكه‌ی عێراق بكرێت یه‌ك پاكێج، به‌شێكی دیكه‌شیان مه‌رجیان هه‌بو كه دواتر ئه‌گه‌ر هه‌ندێك شارۆچكه‌ی دیكه هێندرانه په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی بكرێنه پارێزگا، ئێمه‌ش وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان ده‌نگیان پێبده‌ین هه‌ندێك قه‌زا له پارێزگاكانی باشوری عێراق، پێمانوتن ئه‌وكات قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چونكه ناكرێت له‌وه‌زیاتر به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه دوابخرێت".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێستا هیچ كوتله و لایه‌نێك دژایه‌تی ده‌رنه‌بڕیوه بۆ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پێمانوتون هه‌ر لایه‌نێك له‌گه‌ڵ ده‌نگدان نیه با پێمان بڵێت، بۆیه ئه‌گه‌ر دانیشتن بكرێت، په‌سه‌ند ده‌كرێت".