خەندان-
ناسڕ كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ دوا ڕۆژی ئه‌و واده‌یه كه به‌پێی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی تاران و به‌غدا بۆ هێزه‌كانی لایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژ به ئێران دیاریكراوه، "به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه چاومان له‌لایه‌نی عێراقیه بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه".
ناسڕ كه‌نعانی له میانی كۆنگره ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له تاران باسی له بونی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد و به دژی ئاسایشی سنوری نێوان هه‌ردو وڵات كرد و رایگه‌یاند، "ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێراقی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كۆماری ئیسلامی بونی ئه‌و هێزانه قبوڵ ناكات و حكومه‌تی عێراقیش پابه‌ندبونی خۆی به ڕێككه‌وتنی ئه‌منیی نێوان دو وڵات و تاران دوپاتكردۆته‌وه و ئێستاس ئێمه چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ین".
ڕۆژی 19ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئێران و عێراق واژۆكرا
ڕۆژی 19ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌وكاته‌ی ئێران و قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان هه‌ردو وڵاتیان واژۆ كرد كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی ته‌رخانكرابو بۆ دورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
هه‌ردولا گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆتایی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه
ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی (ئه‌یلول/9)ی 2023، فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به سه‌ردانێك گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانیه‌كه‌ی كۆبوه‌وه و ڕایگه‌یاند، هه‌ردولا گه‌یشتونه‌ته قۆناغی كۆتایی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، هێزه كوردیه‌كان سه‌رجه‌میان له‌سنوره‌كانی عێراق و ئێران چه‌ك كراون، كه‌مپی تایبه‌تیان بۆ دیاریكراوه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه یان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌و كه‌مپانه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.