خەندان-
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نمونه‌ی كاغه‌زی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 228 هه‌زار و 24 ده‌نگده‌ر تۆماركراون.
كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمسیاران و ئیداره‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن دوپاتیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كان ده‌درێن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له رۆژی 18ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2023.
نمونه‌ی كاغه‌زی ده‌نگدانی نیشتمانی كه بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت په‌سه‌ندكرا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سته‌ی كۆمسیاران چه‌ند دانیشتنێكی ئاسایی و نائاسایی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند ته‌وه‌رێك له به‌رنامه‌ی كاردا و دواتر كۆمه‌ڵێك بڕیاری ده‌ركرد، له‌وانه په‌سه‌ندكردنی نمونه‌ی كاغه‌زی ده‌نگدانی نیشتمانی كه بۆ ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی تایبه‌ت دیاریكراوه له‌گه‌ڵ فۆڕمی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ریه‌ك له 15 بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له سه‌رانسه‌ری پارێزگاكاندا، به له‌به‌رچاوگرتنی قه‌باره‌ی كاغه‌زه‌كه و ڕێژه‌ی لیسته‌كان له هه‌ر بازنه‌یه‌كدا.
ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی له 20ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 درێژده‌كرێته‌وه
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كانی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری و هه‌ڵمه‌تی میدیایی هۆشیاری بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ده‌نگده‌ران سه‌باره‌ت به ڕێكاره‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا په‌سه‌ند كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بڕیاردرا ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی ڕۆژی ده‌وامی فه‌رمی له 20ی (ئه‌یلول/9)ی 2023 درێژبكرێته‌وه.
تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 228 هه‌زار و 24 ده‌نگده‌ر تۆماركراون
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمی كوردستان 228 هه‌زار و 24 ده‌نگده‌ر تۆماركراون، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانیشدا سیسته‌می ده‌نگدان و ژماردنی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا".
دوپاتیشیكرده‌وه، ده‌سته‌ی كۆمسیاران بڕیاریدا میكانیزمێك دابنێت بۆ دڵنیابون له بێلایه‌نی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ره‌كانی كه كه‌سوكاری كاندیده‌كانن تا پله‌ی چواره‌م له ڕۆژی ده‌نگدان له بنكه و وێستگه‌كانی ده‌نگدان، جا چ وه‌ك ئه‌ندامی تیم كاربكه‌ن یان له‌سه‌ر گرێبه‌ستی هه‌میشه‌یی.