خەندان-
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی، جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی ناوه‌ندی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی هه‌ڵاوسان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و ئاشكراشیكرد، ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستی نایاساییدا گیراوه كه له‌به‌رده‌ستی ئه‌و تۆمه‌تباره‌دا بون.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕاڵی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانیان ده‌ستگیركردن له دژی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای پاڵاوگه‌ی ناوه‌ندی به تۆمه‌تی هه‌ڵاوسان و سپیكردنه‌وه‌ی پاره جێبه‌جێكردوه، ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستدا گیراوه.
هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌ی ناوه‌ندیان ده‌ستگیركرد
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێزه ئه‌منییه‌كان به تۆمه‌تی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره، عائید جه‌بر به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌ی ناوه‌ندیان ده‌ستگیركرد.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌شی كه‌رخی به‌غداوه ده‌رچوه، دادگا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ عائید جه‌بر به‌ڕێوه‌به‌ری پاڵاوگه‌ی ناوه‌ندی ده‌ركردوه، به تۆمه‌تی پاره‌داركردنی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره.