خەندان-
شاندێكی باڵای حكومه‌تی فیدڕاڵی به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه گه‌یشته شاری هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، به ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رپه‌رشتی شاندێكی باڵای سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان عێراق و ئێران گه‌یشته هه‌ولێر.
عێراق به‌ڵێنی داماڵینی چه‌كی هێزه كوردیه‌كانی داوه كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن
له 28ی مانگی ڕابردو، ناسر كه‌نعانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنێك له نێوان ئێران و عێراق ئه‌نجامدراوه كه به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی داماڵینی چه‌كی هێزه كوردیه‌كانی داوه كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
ناسر كه‌نعانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق به‌ڵێنیشیداوه ئه‌و باره‌گا سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه كوردیه‌كان به‌كاریده‌هێنن چۆڵ بكه‌ن و بیانگوازنه‌وه بۆ ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه دیاریكراون.