خەندان-
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (ته‌موز/7)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كه‌ن، دڵنیاییش ده‌ده‌نه موچه‌خۆران شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان".
ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ماڵپه‌ڕی زه‌مه‌نی راگه‌یاندوه، "ئه‌و پاره‌یه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت به‌داخه‌وه ته‌مویلی موچه‌ی مانگه‌كانی (7و 8 و 9 و 10 و 11 و 12) نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردوه، به‌ڵكو ئه‌مه قه‌رزه، حكومه‌تی هه‌رێمیش ئازاده بۆ چ مانگێكی خه‌رج ده‌كات".
موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7 و ئاب/8)یان وه‌رنه‌گرتوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "موچه‌خۆرانی هه‌رێم موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7 و ئاب/8)یان وه‌رنه‌گرتوه، ئێمه به موچه‌ی مانگی (ته‌مموز/7) ده‌ستپێده‌كه‌ین و دوای ئه‌ویش موچه‌كانی مانگی (ئاب/8 و ئه‌یلول/9) به‌موچه‌خۆران ده‌ده‌ین".
بۆ موچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتر ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین
ئاوات جه‌ناب نوری ده‌شڵێت، "بۆ موچه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوتریش ئه‌م ماوه‌یه هه‌وڵه‌ده‌ین كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق چاره‌سه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غدا نیه‌تیان پاكبێت به‌رامبه‌ر هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌كانی دیكه‌ش ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ین و موچه‌خۆرانی خۆمان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه شه‌و رۆژ ده‌خه‌ینه سه‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی موچه‌كانیان و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم".
هه‌رێم هه‌مو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت
ئه‌وه‌شی ئاشكرایكردوه، "ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ خه‌ڵكی كوردستانی بخه‌ینه‌رو ئه‌وه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه‌ی پابه‌ندبونی ده‌ستوری و یاسایی كه‌وتۆته سه‌ری لایه‌نی هه‌رێم نیه، به‌ڵكو حكومه‌تی فیدراڵیه، چونكه هه‌رێم هه‌مو پابه‌ندبونه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه، هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی نافرۆشێت، بڕیاریشیان داوه و به‌ته‌مان هه‌مو داهاتی ناوخۆی هه‌رێم بگوازنه‌وه بۆ به‌غدا، هه‌رێم ده‌رگای كردۆته‌وه بۆ چاودێری دارایی عێراق، ئیتر هیچ بیانو و پاساوێكیان نیه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ببڕن".