خەندان-
ته‌نها له ماوه‌ی 12 ڕۆژدا له مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵدا، لانیكه‌م 11 وڵات له پێنج كیشوه‌ردا ڕوبه‌ڕوی دیارده‌ی كه‌شوهه‌وای توند بونه‌وه، توندترینیان زریانه‌كه‌ی لیبیا بو كه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی سروشتی له مێژوی خۆیدا تۆماركرد.
زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره دیارده كه‌شوهه‌وایانه كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر سه‌رتاسه‌ری جیهان هه‌یه، ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ خێراتربونی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا زیاتر ببن، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی زیاتر بۆ حكومه‌ته‌كان دروستده‌كات بۆئه‌وه‌ی خۆیان بۆ ئه‌م جۆره لافاو و زریانانه ئاماده بكه‌ن.
یۆنگ ئیون چۆ زانای به‌رگه‌هه‌وا و كه‌شوهه‌وا له زانكۆی سیتی هۆنگ كۆنگ ده‌ڵێت، "گه‌رمبونه‌وه‌ی جیهان له ڕاستیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بارانبارین له ڕوی فرێكوێنسیی و چڕی و ماوه‌ی بارانبارین ده‌گۆڕێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت حكومه‌ته‌كان ئاماده‌بن، ده‌بێت ده‌ستبكه‌ن به بیركردنه‌وه، چونكه پێشتر شایه‌تحاڵی ڕوداوه توندڕه‌وه‌كانی له‌و شێوه‌یه نه‌بون.
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه زریان و لافاوی توند روبه‌ڕویان بۆوه:
لیبیا
به‌هۆی زریانی دانیال، لیبیا به تایبه‌تی شاری دێرنه، گه‌وره‌ترین وێرانكاری و قورسترین زیانی مرۆڤی به‌خۆیه‌وه بینی، كه به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته زیاتر له 11 هه‌زار كه‌س .
بارانبارینی به‌خوڕ بوه هۆی داڕمانی دو به‌نداو، ئه‌مه‌ش بوه هۆی ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی ئاوی به‌رفراوان به‌ره‌و دێرنه په‌له بكات و ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی وێران كرد و خان‌و و ماڵه‌كانی برده ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.
یۆنان
گه‌رده‌لولی دانیال كه له 5ی (ئه‌یلول/9) دروستبو، یه‌كه‌مجار كاریگه‌ری له‌سه‌ر یۆنان دروستكرد، به‌هۆیه‌وه بارانبارینی زیاتر له‌و وڵاته باریوه كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واودا شایه‌تحاڵی وڵاته‌كه ده‌بێت، شه‌قامه‌كان بون به ڕوبار و ته‌واوی گونده‌كانی ژێر ئاو كه‌وت.
كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، دانیالی به یه‌كێك له به‌هێزترین زریانه‌كانی ئه‌وروپا وه‌سفكردوه، بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م 15 كه‌س.
توركیا
توركیا هاوشێوه‌ی یۆنانی دراوسێی كاریگه‌ری زریانه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروستبو، به‌وهۆیه‌وه لانیكه‌م حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دانیشتوانی هه‌ندێك ناوچه‌ش ناچاربون به ئاوی قوڵی ئه‌ژنۆدا بڕۆن له نێوان داره كه‌وتوه‌كاندا.
به‌شێك له شاری ئه‌ستانبوڵ كه گه‌وره‌ترین شاری توركیایه، شاهیدی لافاوێكی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی كه به‌هۆیه‌وه دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
بولگاریا
لافاوێكی سه‌ختی به‌ركه‌وتوه و لانیكه‌م چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئیسپانیا
گه‌رده‌لولی دانا بارانێكی به‌خوڕی له سه‌رانسه‌ری ئیسپانیا دروستكرد، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌یان ماڵیش زیانیان پێگه‌یشت.
تایوان
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی ئه‌یلولدا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌هۆی زریانه‌كانی ساولا و هایكو، زیانێكی به‌رفراوانی له دورگه‌ی ئۆتۆنۆم تایوان دروستبو، به‌هۆی زریانی هایكۆی ده‌یان هه‌زار ماڵ بێ كاره‌با بون و زیاتر له حه‌وت هه‌زار كه‌سیش ماڵه‌كانیان چۆڵكرد.
باشوری ئه‌فریقا
باران و بای به‌هێز و بونه هۆی دروستبونی شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو كه له كۆتایی هه‌فته‌دا تێكڕای به‌رزییه‌كه‌ی گه‌یشته چوار مه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی گه‌شتیاری له نزیك شاری كیپ تاون له باشوری ئه‌فریقا.
هۆنگ كۆنگ
هه‌رچه‌نده زریانی ساولا بۆ ماوه‌ی دو ڕۆژ قوتابخانه و شوێنه بازرگانییه‌كانی هۆنگ كۆنگی داخست، به‌ڵام زیانه ڕاسته‌قینه‌كانی دوای هه‌فته‌یه‌ك خرانه‌ڕو كاتێك شاره‌كه روبه‌ڕوی زریانێكی له‌ناكاوه بۆوه، لافاو وێستگه‌كانی میترۆی گرته‌وه و ئاو ڕێگاكانیان گرته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ، زریانه‌كه بوه‌ته هۆی به‌رزترین تێكڕای بارانبارینی كاتژمێرێك له‌دوای ده‌ستپێكردنی تۆماره‌كان له ساڵی 1884ه‌وه.
چین
به‌شێك له باشوری چین له‌وان شاری شنژن به‌هۆی زریانه‌كانی ساولا و هایكوی كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌رییه‌وه و زیانێكی زۆری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
بڕازیل
هه‌فته‌ی ڕابردو دوای بارانی به‌خوڕ و لافاو له ویلایه‌تی ڕیۆ گرانده دو سول كه له ماوه‌ی 40 ساڵدا خراپترین كاره‌ساتی سروشتی به‌خۆیه‌وه بینی، زیاتر له 30 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركرا.
ماریا كلارا ساساكی، پسپۆڕی كه‌شناسی بڕازیلی به كه‌ناڵی سی ئێن ئێن برازیلی ڕاگه‌یاندوه، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، ویلایه‌ته‌كه تێكڕای بڕی بارانبارینی وه‌رگرتوه كه پێشبینی ده‌كرێت بۆ ته‌واوی مانگی ئه‌یلول.
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا
بارانێكی به‌خوڕ به‌شێكی ڕۆژئاوای ئه‌مریكای گرتوه‌ته‌وه و به ده‌یان هه‌زار كه‌س ڕایانگه‌یاندوه كه خۆراك و ئاویان نه‌ماوه، له‌كاتێكدا له بیابانی نیڤادا گیریان خواردوه.
له دیوه‌كه‌ی تری ئه‌مریكا، لافاو له ویلایه‌تی ماساشوستس زیانی به سه‌دان ماڵ و شوێنی بازرگانی و ژێرخانی گه‌یاندوه، له‌نێویاندا پرد و ڕێگاوبان.