خەندان-
تیمێكی فریاگوزاری یۆنان دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له گه‌یشتنی به لیبیا بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردن له دوای لافاوێكی كوشنده، توشی روداوێكی هاتوچۆ بوه و به‌وهۆیه‌وه چوار ئه‌ندامی تیمه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15ی دیكه‌ش برینداربون.
عوسمان عه‌بدولجه‌لیل وه‌زیری ته‌ندروستی له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری دێرنه كه چه‌كی زریانی دانیاڵ له‌و شاره رویدا ڕایگه‌یاند، "روداوێكی ترسناك كاتێك ڕویداوه كه تیمه یۆنانییه‌كه له بنغازییه‌وه به‌ره‌و دێرنه به‌ڕێكه‌وتون كه ده‌كه‌وێته دوری 300 كیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا.
ڕوداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی تیمه یۆنانییه‌كه بوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك كه خێزانێكی لیبیای هه‌ڵگرتوه
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕوداوه‌كه به‌هۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی تیمه یۆنانییه‌كه بوه له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك كه خێزانێكی لیبیای هه‌ڵگرتوه، سێ ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربون.
تیمه‌كه له 19 كه‌س پێكهاتبون، چوار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه
وه‌زیری ته‌ندروستی لیبیا ڕونیشیكرده‌وه، "تیمه‌كه له 19 كه‌س پێكهاتبون، چوار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه و 15 كه‌سه‌كه‌ی تریش برینداربون، هه‌شت كه‌سیان باری ته‌ندروستیان جێگیره و حه‌وت كه‌سه‌كه‌ی تریش باری ته‌ندروستی ناجێگیره".
له ئه‌سینای پایته‌خت، ئه‌ركانی گشتیی سوپای یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دره‌نگانی یه‌كشه‌ممه پشتڕاستیكرده‌وه كه ڕوداوه‌كه ڕویداوه و سێ ئه‌ندامی تیمی فریاگوزاری یۆنان له لیبیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و دو كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.