خەندان-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆ سێیه‌م هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و شاره‌زایانیش هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كه بۆ گه‌شبینی بوژانه‌وه‌ی خواست له چین كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جیهان و گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی خاوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 39 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.4% و گه‌یشته 94.32 دۆلار، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 53 سه‌نت به‌رزبۆوه و گه‌یشته 91.30 دۆلار.
بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه
بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته له‌سه‌ریه‌ك نه‌وتی خاوی برێنت و رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا به‌رزبونه‌وه و گه‌یشتوه‌ته به‌رزترین ئاستی له دوای مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ئه‌مساڵه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌وره‌ترین به‌رزبونه‌وه‌ی خۆیانن له دوای له‌شكركێشی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا له چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2022.
سعودیه و ڕوسیا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی ئۆپێك+دا كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه
سعودیه و ڕوسیا له چوارچێوه‌ی پلانه‌كانی ئۆپێك+دا كه‌مكردنه‌وه‌ی دابینكردنیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌كانی چین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌هێزی په‌راوێزی هه‌نارده‌كردنه‌وه بوه.
پێده‌چێت نرخه‌كان به ئاسانی خانه‌یه‌ك له سه‌روی 90 دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدۆزنه‌وه
ئێدوارد مۆیا، شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای OANDA ده‌ڵێت، "پێده‌چێت نرخه‌كان به ئاسانی خانه‌یه‌ك له سه‌روی 90 دۆلاره‌وه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بدۆزنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه ڕه‌نگه گرنگیدانه‌كه بگۆڕێت بۆ چاوه‌ڕوانییه‌كانی داواكاری له دو گه‌وره‌ترین ئابوری جیهان".