خەندان-
ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.1 پله به پێوه‌ری ڕێخته‌ر ناوچه‌كانی باكوری ئیتاڵیا هه‌ژاندوه و تاوه‌كو ئێٍستاش زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ئه‌مریكی، بومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 3:10 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕویداوه، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 5.9 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌ی توسكانی دور بوه كه نزیكه‌ی 3.4 ملیۆن كه‌س تێیدا نیشته‌جێن.
ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر بوه
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر بوه، تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ راپۆرتێكیان له‌باره‌ی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌خستۆته‌ڕو.