خەندان-
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی و بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه یه‌كگرتوه‌كان، به‌ره‌و ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌غدای پایته‌ختی به‌ره‌و نیویۆرك به‌جێهێشت و به‌ڕێكه‌وت، به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كانی 75ه‌مین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان.
بڕیاره رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌به‌شداری 140 وڵاتی جیهان كۆببێته‌وه
بڕیاره سبه‌ینێ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان به‌به‌شداری 140 وڵاتی جیهان كۆببێته‌وه و گفتوگۆكردن ده‌بێـت له‌باره‌ی خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌گشتی له وڵاتانی جیهان و زۆربونی شه‌ڕ و تێكچونی كوتپڕی كه‌شوهه‌وا.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كه‌مان له كاتێكدایه كه مرۆڤایه‌تی له‌به‌رده‌م ئاڵنگاریی زۆردایه، هه‌ر له زیادبونی حاڵه‌تی كتوپڕی كه‌شوهه‌وا تا ده‌گاته به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی شه‌ڕ و جه‌نگه‌كان، گرانیی گوزه‌ران و نه‌بونی یه‌كسانی و په‌ره‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆجیا، بۆیه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی سه‌ركرده‌كانیان ده‌كه‌ن تا له‌م میحنه‌تانه رزگاریان بكه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه جیهانێكی دابه‌شبو له تواناكانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانانه‌دا كه‌مده‌كاته‌وه".