خەندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناردنی پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه هه‌نگاوێكی نادروسته و سه‌باره‌ت به كرێكاره بیانیه‌كانیش كه له عێراق كارده‌كه‌ن ده‌ڵێت، "مانگانه 320 ملیۆن دۆلار بۆ موچه‌ی كرێكارانی بیانی ته‌رخانده‌كرێت".
حسێن عه‌ره‌ب ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌پڵیكه‌یشنێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌جۆرێك چوار ملیۆن كه‌س بیمه‌ی خانه‌نشینی و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه‌وه وه‌رده‌گرن.
له‌به‌دواداچونێكدا ده‌ركه‌وت ژماره‌ی سودمه‌ندبوان له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی 37 هه‌زار خێزانی تێپه‌ڕاندوه
وتیشی، "له‌به‌دواداچونێكدا ده‌ركه‌وت ژماره‌ی سودمه‌ندبوان له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی 37 هه‌زار خێزانی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌های موچه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گاته چوار ترلیۆن دینار".
كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت ڕكابه‌ری كه‌رتی گشتی بكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراق، له‌ڕێگه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وایانكردوه، كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێت ڕكابه‌ری كه‌رتی گشتی بكات، یاسای چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌شداری له ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌رتی تایبه‌تدا كردوه".
ژماره‌ی كرێكاره بیانییه‌كان له عێراق نزیكه‌ی 800 هه‌زار كرێكاره
سه‌باره‌ت به كرێكارانی بیانی كه له عێراق كارده‌كه‌ن ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكردوه، "ژماره‌ی كرێكاره بیانییه‌كان له عێراق نزیكه‌ی 800 هه‌زار كرێكاره، موچه‌ی مانگانه‌یان به 320 ملیۆن دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵیه‌وه به‌شێوه‌ی قه‌رز، حسێن عه‌ره‌ب ده‌ڵێت، "ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی نادروسته و ده‌بو محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به شێوه‌یه‌كی یاسایی كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكردایه".