خەندان-
ئیبراهیم یوماكلی وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا ڕایگه‌یاند، هیلیكۆپته‌رێكی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی پارێزگای ئیزمیر كه‌وتوه‌ته ناو كۆگایه‌كی گه‌وره‌ی ئاوه‌وه و تا ئێستاش سێ كه‌سی تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه چاره‌نوسیان نادیاره.
ئیبراهیم یوماكلی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، هێلیكۆپته‌رێكی وڵاته‌كه‌ی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژانه‌وه‌ی ئاگرێك له ناوچه سنوریه‌كیانی ئیزیمیر كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنكه‌كه‌ی نه‌ماوه.
هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وتوه‌ته ناو كۆگای ته‌هتالی كه ئاوی تێدایه
وتیشی، "دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه هێلیكۆپته‌ره‌كه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و كه‌وتوه‌ته ناو كۆگای ته‌هتالی، كه ئاوی لێ وه‌رده‌گیرێت بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی مێندێرس".
یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه ڕزگاركراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمی هێلیكۆپته‌ره‌كه ڕزگاركراوه، تا ئێستاش گه‌ڕان به‌دوای سێ كه‌سی دیكه‌دا كه له‌ناو هێلیكۆپته‌ره‌كه بون به‌رده‌وامه، پۆلیس و پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كان و به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان (ئافات) به‌شداری گه‌ڕانه‌كه ده‌كه‌ن.