خەندان-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئۆكرانیا ده‌یتوانی خۆی له په‌ره‌سه‌ندنی ململانێكان له‌گه‌ڵ ڕوسیا به‌دور بگرێت، ئه‌گه‌ر كیێڤ ئه‌وه‌ی قبوڵ بكردایه ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له خاكه‌كه‌ی بوه.
دۆناڵد تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز رایگه‌یاند، روسیا و ئۆكرانیا ده‌یانتوانی به له‌ده‌ستدانی هه‌ندێك خاك به قه‌باره‌یه‌كی بچوكتر له‌وه‌ی كه ڕوسیا داوایده‌كرد بگه‌نه ڕێككه‌وتن، ده‌كرا بگه‌نه ڕێككه‌وتن و ئه‌وكات كه‌س نه‌ده‌مرد.
ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه ڕێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ده‌دا وڵاته‌كه ڕزگار بكه‌ن
به‌وته‌ی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا، ڕێككه‌وتنێكی له‌و شێوه‌یه ڕێگه‌ی به ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤ ده‌دا وڵاته‌كه ڕزگار بكه‌ن و هیچ خوێنڕشتنێكیش له‌نێوان هه‌ردو وڵات روینه‌دایه.
بایدن ڕه‌نگه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان ببات
پێشتر تره‌مپ ڕایگه‌یاندبو، جۆو بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، له ڕێگه‌ی سیاسهتهكهیهوه به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا، ڕه‌نگه مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی سێیه‌می جیهان ببات.
جه‌ختی كردوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وا ده‌توانێت له ماوه‌ی ته‌نها 24 كاتژمێردا یه‌كلاییبونه‌وه‌ی دۆخی ئۆكرانیا مسۆگه‌ر بكات.