خهندان-
بەرپرسێکی ئەمریکا رایگەیاند، جەیک سۆلیڤان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە مالتا کۆبونەتەوە، ئەم کۆبونەوەیەش بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی نێوان هەردو وڵاتی خاوەن گەورەترین ئابورییە.
کۆبونەوەی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین زنجیرەیەک گفتوگۆی ئاستی باڵای تێداکراوە، دەکرێت ببێتە بناغەی کۆبونەوەی هەریەکە لە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگ بین سەرۆکی چین.
ئامادەنەبونی سەرۆکی جین لە لوتکەی جی 20 بایدنی بێ ئومێد کرد
لە کاتی بەرێوەچونی لوتکەی وڵاتانی جی 20 شی جینگ بینی سەرۆکی چین ئامادە نەبو، ئەوەش جۆو بایدنی سەرۆکی ئەمریکای بێ ئومێد کرد، بەڵام وتی، "هەلێکی دیکە دەدۆزمەوە بۆ بینینی."
هەلی داهاتوی دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین لە کوێ دەبێت؟
هەلی داهاتوی دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی چین، لوتکەی کۆڕبەندی هەماهەنگی ئابوری وڵاتانی ئاسیا و دەریای هێمن دەبێت، کە بڕیارە لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی ئەمساڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکی بەرێوەبچێت.
کۆتا کۆبونەوەی نێوان جۆو بایدن سەرۆک ئەمریکا و شی جینگ بین سەرۆکی چین لە ساڵی رابردو بو، لەو کاتەی هەردو سەرکردە بەشدارییان لە لوتکەی جی 20 کرد کە لە دورگەی بالی لە ئەندەنوسیا بەڕێوەچو.