خەندان-
ماریوس كامینسكی وه‌زیری ناوخۆی پۆڵندا رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه هاتنی ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر كه له ڕوسیا تۆماركراون بۆ وڵاته‌كه‌یان قه‌ده‌غه ده‌كرێت و رێگه‌یان پێ‌نادرێت بێنه ناو خاكی پۆڵنداوه.
ماریوس كامینسكی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری تێرێسپۆڵ له‌سه‌ر سنوری بیلاڕوسیا رایگه‌یاندوه، له‌ئه‌مڕۆوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه له روسیا تۆماركراون بۆ ناو خاكی پۆڵندا ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌مو جۆره ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له روسیاوه یاخود ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تۆماركراوی روسیان بۆ ناو خاكی پۆڵندا قه‌ده‌غه‌یه
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئۆتۆمبێلی نه‌فه‌رهه‌ڵگر، هاتنی هه‌مو جۆره ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگریش له روسیاوه یاخود ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی تۆماركراوی روسیان بۆ ناو خاكی پۆڵندا قه‌ده‌غه‌یه".
ئه‌و بڕیاره‌یان به‌شێكی دیكه‌یان له‌و سزایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌شه‌ڕی روسیا به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیاوه هه‌یه
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌یان به‌شێكی دیكه‌یان له‌و سزایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی دڕندانه‌ی روسیا به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا هه‌یه، چونكه ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ڕوسیا مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات..
ڕۆژئاوا سزای توندی به‌سه‌ر ڕوسیادا سه‌پاند دوای ئه‌وه‌ی له مانگی (شوبات/2)ی ساڵی ڕابردو ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆك كۆماری روسیا فه‌رمانی ناردنی هێزه‌كانی بۆ ئۆكرانیا ده‌ركرد.