خەندان-
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ناردنی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار به‌شێوه‌ی سێ گوژمه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه دابه‌شبكات.
به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك له بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه تێیدا هاتوه، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی سیوله‌ی دارایی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كه‌سانی به‌شداربو له چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به پشت به‌ستن به مادده‌ی 13ی ساڵی 2023ی یاسای بودجه‌ی ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد.
هه‌ردو بانكی رافده‌ین و ره‌شید راده‌سپێردرێن به‌شێوه‌ی قه‌رز بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرن
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره 23500ی ساڵی 2023، به‌جۆرێك هه‌ردو بانكی رافده‌ین و ره‌شید راده‌سپێردرێن به‌شێوه‌ی قه‌رز بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بنێرن به‌شێوه‌ی سێ گوژمه واته بۆ هه‌ر مانگێك 700 ملیار دینار، له سه‌ره‌تای مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023شه‌وه ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێده‌كرێت.
دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شداربوانی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان، وردبینی له ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و به‌شداربوانی موچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی عێراقیش پێویسته ئه‌م بڕیاره له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا جێبه‌جێبكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی راسپارد، رێكاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه وه‌كو قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات كه مانگانه ده‌نێردرێت و له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023ه‌وه خه‌رجده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شبینی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "توانیمان به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی گونجاو ، بۆ دابینكردن موچه‌ی هاوڵاتیان".