خەندان-
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، تۆڕێكی قاچاخچێتیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و 77 كه‌سی بیانیشیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌وڵیان ده‌دا له هه‌ولێره‌وه به‌شێوه‌ی نایاسایی بگه‌نه به‌غدا.
ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ركه‌وتوی تایبه‌تدا، هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زانیاریه‌كان، توانیان تۆڕێكی تایبه‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قاچاخ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه له‌كاتێكدا هه‌وڵیان ده‌دا ده‌یان كه‌سی بیانی له هه‌ولێره‌وه به قاچاخ ببه‌ن به‌غدای پایته‌خت.
ده‌ستگیركردنی بیانیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگری دروست بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌ستگیركردنی بیانیه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی هه‌واڵگری دروست بوه، به‌و پێیه‌ی هێزه‌كانیان توانیویانه 77 كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، كه 74 هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی پاكستان و به‌نگلادیش بون و هه‌وڵده‌درا به قاچاخ له پارێزگای هه‌ولێره‌وه بۆ به‌غدا به به‌كارهێنانی ترێله‌ی ئه‌كترۆس بگوازرێنه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره كیسی چیمه‌نتۆی هه‌ڵگرتبو.
تۆڕێكی سێ كه‌سی عێراقی كه سه‌رپه‌رشتی قاچاخیان ده‌كرد
باسی له‌وه‌شكردوه، تۆڕێكی سێ كه‌سی عێراقی كه سه‌رپه‌رشتی قاچاخیان ده‌كرد و ئاسانكارییان بۆ تێپه‌ڕینی بیانیه‌كان ده‌كرد، له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا پیكابی هایلۆكس بون ده‌ستگیركران، به ئاماده‌كردنی بۆسه‌یه‌كی ورد بۆیان له یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی چونه ژوره‌وه‌ی به‌غدا، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.