خەندان-
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا تۆماركرد، به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی پشكنینی DNN بۆ 171 روفاتی ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان كه ماوه‌ی چوار ساڵه له پزیشكی دادوه‌ری به‌غدان.
كاروان یاروه‌یس له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ له به‌غدا له‌ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر نه‌جم عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی داواكاری گشتی كۆبوینه‌وه و نوسراوێكی ره‌سمیمان راده‌ستكرد و سكاڵامان تۆماركرد له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا".
سكاڵاكه‌مان به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی (6) بڕگه‌ی (5) یاسای ژماره (13) ساڵی (2015)ی پاراستنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سكاڵاكه‌مان به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی ماده‌ی (6) بڕگه‌ی (5) یاسای ژماره (13) ساڵی (2015)ی پاراستنی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عێراقه، تایبه‌ت به ئه‌نجام نه‌دانی پشكنینی DNA بۆ 171 روفاتی ئه‌نفالكراوی گه‌رمیان، كه ماوه‌ی چوار ساڵه له پزیشكی دادوه‌ری به‌غدان".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "سه‌رۆكی داواكاری گشتی بڕیاریدا دۆسیه بۆ داواكاریه‌كه بكرێته‌وه و هه‌ر ئه‌مڕۆش نوسراوی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كرد بۆ كاری پێویست".
