خەندان-
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ناردنی 700 ملیار دیناری مانگانه بۆ هه‌رێمی كوردستان، فه‌رز ده‌بێـت له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌م سێ مانگه‌دا پاكتاو و پابه‌ندیه‌كانی رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی هه‌ردولا جێگیربكات.
غه‌ریب ئه‌حمه‌د له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا به ناردنی 700 ملیار بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێم تا ماوه‌ی سێ مانگ".
له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم فه‌ڕز ده‌بێت له‌م سێ مانگه پاكتاو بكات
راشیگه‌یاندوه، "له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم فه‌ڕز ده‌بێت له‌م سێ مانگه پاكتاو و پابه‌ندیه‌كانی ڕێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا جێگیر بكات".
ئه‌گه‌ر به‌غدا پابه‌ند نه‌بێت هه‌رێم ده‌توانێت سكاڵا تۆماربكات
ده‌شڵێت، "له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بونی به‌غدا له‌دوای پابه‌ندی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سكاڵای یاسایی بكات".
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا بڕی دو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكرێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی راسپارد، رێكاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه وه‌كو قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات كه مانگانه ده‌نێردرێت و له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023ه‌وه خه‌رجده‌كرێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌شبینی خۆی به‌جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، "توانیمان به‌رگری له مافی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ین و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی گونجاو ، بۆ دابینكردن موچه‌ی هاوڵاتیان".